عێراق یەکەمین مانگی دەستکرد رەوانەی ئاسمان دەکات

ناوخۆ
  • 22-09-2021, 10:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وەزارەتی پەیوەندییەکان،ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند وەزارەتەکەیان رێکارەکانی رەوانەکردنی مانگێکی دەستکردی بۆ بۆشایی ئاسمان تەواوکردوە و لەئاستی نێودەوڵەتی رەزامەندی بەدەستهێناوە، بۆیە لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا یەکەمین مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.
    ئەرکان شیهاب شیبانی، وەزیری پەیوەندییەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ی رایگەیاند:" وەزارەتەکەیان رەزامەندی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا بۆ رەوانەکردنی یەکەمین مانگی دەستکردی عێراقی بۆ  بۆشایی ئاسمان و لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا مانگە دەستکردەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمانی عێراق دەکرێت".
    ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو دەستکەوتە بەپشتیوانی و هەوڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدەستهاتوە، کە بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ گەشەپێدان و بەکارهێنانی نوێترین ئامێرە تەکنەلۆژییەکان دەربڕیوە کە لەبواری پەیوەندییەکاندا خزمەت بە وڵات و هاوڵاتیان دەکەن".
    وتیشی" گرنگی بونی مانگی دەستکرد بۆ عێراق لەوەرگرتنی فریکوێنسی کەناڵە ئاسمانییەکان، رادیۆکان، خزمەتگوزارییەکانی بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتو و نوێ سودی لێوەردەگیرێت و دەبێتە یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکەیان".