بەدواداچون_اەع
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەلێدوانێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ،ئەمڕۆ سێشەممە گوتی جیهان بەدەست قەیرانێکی کەشوهەوای سنوورییەوە دەناڵێنێت کە هەڕەشە لەمرۆڤایەتی دەکات.
بایدن، وتیشی:"ئەمریکا هەوڵەکانی دارایی نێودەوڵەتی خۆی لە شەڕی دژی گۆڕانی کەش و هەوا دووبارە دەکاتەوە"
ئاماژەی بەوەکرد"ئێمە لە بەرامبەر پەتای کۆرۆنا زۆرمان لەدەست دا" "پێویستە میکانیزمێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە تەندروستییەکان و پەتاکان بکەین".
ئەو گوتی " ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پابەندبوونی زیاتر ڕادەگەیەنێت لە شەڕی دژی پەتای کۆرۆنا".
بایدن جەختیکردەوە لەسەر "پێویستی ڕێزگرتن لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان " و ئاماژەی بەوەکرد کە بەڕێوبەرایەتیەکەی پابەندە بە "ڕێنوێنی جیهان بەرەو داهاتوویەکی ئارامتر".
لەسەر شەڕی تیرۆر بایدن وتی:"ئێمە 20 ساڵی شەڕی تیرۆرمان لە ئەفغانستان کرد و کۆتایمان پێ هێناوە و لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان کاردەکەین بۆ ئەوەی بەرەنگاری کۆمەڵ ببینەوە".
وتیشی:"پێویستە بەکارهێنانی هێز کۆتا بێت نەک یەکەم بژاردە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان" رونیکردەوە" وڵاتەکەی "بەدوای شەڕێکی ساردی نوێدا ناگەڕێت" و تەنها وەک "دوا هەڵبژاردە" پەنا بۆ هێزی سەربازی دەبات".
لەسەر دۆسیەی ئەفغانی بایدن ڕونیکردەوە: "ئێمە 20 ساڵ ململانێ و ئامادەبوونی سەربازیمان لە ئەفغانستان کۆتایی پێ هێناوە و ئەمڕۆ لاپەڕەی دیپلۆماسی لەگەڵ کابول دەکەینەوە و لە کاتی پێویستدا هێز بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆمان".
وتیشی:"ئێمە ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی سایبەر دەبینەوە و وەڵام دەدەینەوە کە ئێمە بە ئامانج دەگرین".
لەسەر پرسی ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بایدن گوتی " ئەمریکا بە تەواوی دەگەرێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی ئێران ئەگەر تاران بەهەمان شێوە مامەڵە بکات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد