بهغدا-اهع
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان نازەنین محەمەد وەسۆ ،ئەمڕۆ سێشەممە پشتیوانی تەواوی عێراقیان بۆ هەلی وەبەرهێنانی ئوردن پشتڕاستکردەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتیەکان ئەندازیار نازەنین محەمەد وەسۆ، لە بارەگای وەزارەتەکە چاەی کەوت بە ئەندازیار یەحیا ئەلکەسەبی وەزیری کاروباری گشتی و نیشتەجێ ئوردن وەفدەکەی کە چەندین لایەنی جێبەجێکار و ڕاوێژکار و خاوەن پشکەکانی کەرتی وەبەرهێنانی تێدابوو".
وتیشی:"هەردوولا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، وەک بەشێک لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاسایی لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی سێ قۆلی".
ئاماژەی بەوەکرد"لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی بەردەست بۆ کەرتی تایبەتی ئوردنی کراوە، لە بواری نیشتەجێکردن و ڕێگا و ژێرخانەکاندا، پشتیوانی تەواوی بۆ دابین دەکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی بیناسازی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان هەردوو وڵات".
لای خۆشیەوە وەزیری کاری ئوردن سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کرد و هەوڵەکانی بەرزنرخاند بۆ پشتیوانی بێسنووری و ڕۆڵی ئیجابی خۆی لەبەشداریکردنی کەرتی بیناسازی لەئەنجامی ڕێککەوتنە سێلایەنەکە.