به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له‌گرنگى هه‌وڵى زیاتر بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاوبه‌شى ستراتیژى نێوان به‌غدا وواشنتۆن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌تۆله‌ر،وگفتوگۆى كرد له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى له‌عێراق وناوچه‌كه،وڕێكارى پته‌وكردنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات،وگرنگى هه‌وڵى زیاتر بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاوبه‌شى ستراتیژى نێوان به‌غدا وواشنتۆن".
باڵیۆزى ئه‌مریكا به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا وڵاته‌كه د‌رك به‌قه‌باره‌ى ئاڵنگارییه‌كان ده‌نێت كه‌ڕووبه‌رووى حكومه‌تى عێراق بۆته‌وه له‌ده‌ره‌وه وناوه‌وه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نایه‌وێت بارگرانى بێت به‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق،به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات فاكته‌رى یارمه‌تیده‌رى بێت،ڕوونیشیكرده‌وه عێراق خاوه‌ن مێژوویه‌كى پرشنگدار وشارستانى وپێشكه‌وتنه،وله‌ئه‌فغانستان ناچێت".
باڵیۆزى ئه‌مریكا وتیشى وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت عێراق به‌هێز وئارام وسه‌قامگیر بێت،وتیشى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وله‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقه،وهێزه‌كانى ئه‌مریكاش هێزى داگیركه‌ر نین،به‌ڵكو بۆ به‌تواناكردن ویارمه‌تیدانى هێزه‌كانى عێراقن له‌ئه‌ركه‌كانیدا،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێز له‌سه‌روه‌رى وده‌زگاكانى عێراق ده‌گرێت".
لاى خۆیه‌وه ئه‌عڕه‌جى جه‌ختیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خاڵى كۆكه‌ره‌وه بۆ هه‌مووان بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه عێراق خۆى له‌ململانێیه‌كان به‌دوور ده‌گرێت چونكه زیان به‌ئاسایش وئارامى ده‌گه‌یه‌نێت".