سەرۆک كۆمار بەشداری کۆبونەوەی خولی 76هەمینی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات

سیاسی
  • 21-09-2021, 16:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بەشداریکرد لەکۆبونەوەی خولی 76هەمین کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە کەمێک پێش ئێستا لە نیویۆرک دەسیپێکرد.
    سەرۆکایەتی کۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە"بەرهەم ساڵح لە نیویۆرک بەشداریکرد لە کردنەوەی کارەکانی 76هەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامادەبونی بەشێکی زۆری سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھان".
    ئەوەش هاتوە،  سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتاری عێراق پێشکەش ده‌کات كه‌زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى جیهان تیایدا به‌شدارن".