به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دۆزینه‌وه‌ى دوو شاڵى مینڕێژكراو وجلوبهرگى تیرۆرستانى داعش له‌دیاله ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى گشتى سه‌ربازى،هێزێك سه‌ر هێزه‌كانى زه‌مینى له‌فه‌وجى چوارى لیواى دووى پیاده‌ى فیرقه‌ى یه‌كى پیاده له‌كه‌رتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله ئه‌ركى گه‌ڕان وپشكنینى له‌گوندى ئه‌بو سیر لهشاردهێى به‌نى سه‌عه‌د ئه‌نجامدا".
وتیشى"ئۆپراسیۆنى پشكنینه‌كه بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش كه‌دوو شاڵى مینڕێژكراو وجلوبهرگى مه‌ده‌نى له‌خۆگرتبوو".