ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:كامێراى گه‌رمایی ئه‌نجامى نایابى له‌چاودێریكردنى تیرۆرستانى پێكاوه‌

ئەمنی
  • 21-09-2021, 12:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ كامێراى گه‌رمایی ئه‌نجامى نایابى له‌چاودێریكردنى تیرۆرستانى پێكاوه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا عێراق پاره‌كه‌ى داوه‌ته‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌ركى چاودێریكردن وئه‌نجامدانى گورزى ئاسمانییه‌،له‌پاڵ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى لۆجستى،به‌ڵام فڕۆكه‌ یاخود چه‌كى به‌رگرى ئاسمانیان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دواى كشانه‌وه‌یان له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستى عێراقى بكه‌ن".
    خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه‌"كامێراى گه‌رمایی،ئه‌نجامى نایابى له‌چاودێریكردنى میكانزمى دزه‌پێكردنى پێكاوه‌،وڕۆژانه‌ پرۆسه‌ى چاودێریكردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌دواداچوونى دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌هه‌موو كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كان"،ڕایشیگه‌یاند"عێراق پاره‌ى كامێراى گه‌رمایی داوه‌ته‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان".