به‌غدا-اه‌ع
ڕێكخراوى ئوپیك،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕه‌زامه‌ندى خۆى ڕاگه‌یاند بۆ سازكردنى كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ساڵى داهاتوو له‌عێراق،ئاماژه‌یشیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌گفتوگۆدایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه لۆجستى وئاماده‌كارییه پێویسته‌كانى كۆنگره‌كه.
محه‌مه‌د باركیندۆ ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوه‌كه له‌په‌یامێكى بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌ى شاندى وڵاتانى ئه‌ندام له‌ئوپێك ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ڕێكخراوه‌كه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)وه‌رگێڕانى كردووه،ڕایگه‌یاند"عێراق میواندارى شه‌ستهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ڕێكخراوه‌كه ده‌كات له‌چاره‌كى یه‌كه‌مى ساڵى 2022".
باركیندۆ وتیشى"ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیرى نه‌وت ئاگاداریكردمه‌وه به‌ئاماده‌یی وخواست وتواناى عێراق بۆ میوانداریكردنى كۆنگره‌ى دامه‌زراندن،دواى ته‌واوبوونى هه‌موو پێداویستییه پێویسته‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌میندارێتى گشتى ڕێكخراوى ئوپیك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وت گفتوگۆ ده‌كات بۆ مسۆگه‌ر كردنى ڕێكخستنى سه‌رجه‌م پێداویستییه لۆجستى وئاماده‌كارییه پێویسته‌كان"،وتیشى"خوازیارین له‌عێراق یه‌كتر ببینین له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2022"
باركیندۆ له30 حوزه‌یرانى ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو،حكومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر میوانداریكردنى شه‌ستهه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ئوپیك له30ى ئه‌یلولی 2021 وله‌سه‌ر هۆڵى شه‌عب له‌به‌غدا،به‌ڵام وه‌زیرى وه‌زیرى نه‌وت له‌وتارێكى بۆ ئۆپیك دواخستنى سازكردنى كۆنگره‌كه ڕاگه‌یاند.