غانمى ڕێنماییدا به‌ناردنى كاروانى یه‌كه‌مى بریندارانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

ناوخۆ
  • 21-09-2021, 12:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕێنماییدا به‌ناردنى كاروانى یه‌كه‌مى بریندارانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
    غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌بایه‌خێكى زۆره‌وه‌ به‌دواداچوونى ڕه‌وشى برینداره‌ قاره‌مانه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین،وله‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كار ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ برینداره‌كان".
    وتیشى"كارگێڕى سندووقى ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستیمان ڕاسپارد به‌ناردنى كاروانى یه‌كه‌مى ئه‌م قاره‌مانانه‌ كه‌نیشانه‌ى سه‌ربڵندیان به‌ده‌ستهێنا له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان ،بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌وانه‌ى له‌عێراق چاره‌سه‌ریان ئه‌سته‌مه‌،سوپاسگوزارى خۆیشى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆڵیان هه‌بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى ئه‌م كاره‌".