ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى شێوازى پلانى ده‌سته‌به‌ركردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 20-09-2021, 20:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رایگه‌یاند، له‌ڕۆژی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌ندرێت و هیچ كام له‌ڕێگاوبانه‌كانیش داناخرێن. 
    به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، ئاسایشی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ لیژنه‌ی ئاسایش به‌هیوا بوه‌ به‌دواداچون له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردندا بكات، جگه‌ له‌وه‌ش كۆمسیۆنی باڵا پلانی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك و كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش جێبه‌جێی ده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
    زیادی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌ركی یه‌كه‌م پاراستنی كه‌لوپه‌ و پێداویستیه‌كان ئه‌وه‌ له‌ئه‌ستۆی سوپا و پۆلیس فیدڕاڵی ده‌بێت، دوه‌م ئه‌ركیش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پۆلیسی ناوخۆ، تا ئێستاش پلانه‌كه‌ باش و سه‌ركه‌وتوه‌ و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ كێشه‌ی كه‌می هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تێدا هه‌یه‌ هێزیان بۆ ره‌وانه‌ كراوه‌ بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ پاراستنی دۆخه‌كه‌".
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و پلانه‌ ئه‌گه‌ر به‌دروستی جێبه‌جێبكرێت و هه‌مو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تێدا به‌شدار بن ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ باشی پارێزراو ده‌بن، هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ش، رێگری ده‌كرێت له‌گه‌یشتنی مۆبایل بۆ شوێنی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ تۆمارنه‌كرێت.
    سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به‌در زیادی ئاشكرایكرد، به‌هیچ جۆرێك قه‌ده‌غه‌ی گشتی یان رێژه‌یی راناگه‌یه‌ندرێت و هیچ رێگا و شه‌قامێكیش داناخرێت و هاوشێوه‌ی رۆژانی ئاسایی ده‌بێت.