به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى سوپاسالار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه لهڕهتكردنهوهى به‌كارهێنانى خاكى عێراق بۆ په‌لاماردانى دراوسێكانى،به‌پێویستیشى زانى هه‌مووان پابه‌ندى زمانى برایه‌تى وهاریكارى له‌په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بن.
سه‌رۆكایه‌تى سوپاسالار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كه‌عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێرانى دراوسێ ده‌به‌ستێته‌وه،په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وه وله‌سه‌ر بنه‌ماى هاریكارى ودراوسێتى باش بنیاتنراوه،وبهمدواییهدا به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رچاوى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ئه‌منى وسه‌ربازى".
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"سه‌رسامى خۆى ده‌ڕبڕى لهولێدوانه بێ بیانووانه كه‌ده‌خرێته پاڵ لیوا محه‌مه‌د حسێن باقرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران،له‌باره‌ى بوونى چووڵهى دووژمنكارانه لهخاكى عێراقه‌وه به‌ئاڕاسته‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران".
دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق به‌توندى به‌كارهێنانى خاكه‌كه‌ى بۆ په‌لاماردانى دراوسێكانى ڕه‌تده‌كاته‌وه،وپابهندیشه به‌بنه‌ماى دراوسێتى باش وپه‌یوه‌ندی برایانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى پابه‌ندبوونى هه‌مووان به‌زمانى برایانه وهاریكاریكردن له‌په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان".