عێراق وفه‌ڕه‌نسا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى هاریكارى له‌پسپۆڕییه‌كانى دادوه‌رى ویاسایی

سیاسی
  • 21-09-2021, 10:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وئیریك شۆفالیه باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئاماده‌كاری بۆ واژۆكردنى یاداشنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق وفه‌ڕه‌نسایان تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌ئیریك شۆفالیه باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى".
    وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى به‌دواداچوونى ڕێوشوێنه‌كانى ئاماده‌كارى بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق وفه‌ره‌نسا بۆ هاریكاریكردن له‌پسپۆڕییه‌كانى دادوه‌رى ویاسایی".