بهدواداچوون-اهع
کۆمان دوپایتکردەوە یانەکەی خاوەن پێکهاتەیەکی زۆر جیاوازترە لەوەی لە ساڵەکانی ڕابردوودا خاوەنی بوو.
ڕۆناڵد کۆمانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکی دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر گرانادا کە بەیەکسانبوون کۆتایهات وتی: ئەگەر سەیری پێکهاتەی ئێستای یانەکەمان بکەن ئەوا دەزانن کە هەموو هەوڵێکی خۆمانداوە بۆ سەرکەوتن.
هەروەها وتیشی: ئێمە خاوەنی ئەو یاریزانانە نین کە لە سەردەمی تیکی تیکادا لە بەرشەلۆنە بوون بۆیە پێویستە بەشێوازی خۆمان یاریبکەین و پێموایە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و ئەگەر کاتی زیاترمان هەبوایە سەرکەوتنمان بەدەستدەهێنا.
کۆمان ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرەتا بەشێوازی 4 3 3 یاری کردووە بەڵام دواتر ناچار بوو گۆڕانکاری بکات بەگوێرەی ئەو یاریزانانەی لەسەر کورسی یەدەگ بوون.
لەکۆتایشدا وتی: ئەمە ئەو بەرشەلۆنەیە نیە کە پێش هەشت ساڵ دەتانبینی، بارودۆخەکە ئێستا وایە و دەبێت خۆمان لەسەری ڕابهێنین.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات