به‌دواداچوون-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ریی سودان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شكستپێهێنانی هه‌وڵێكی ئه‌نجامدانی كوده‌تای له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی سه‌ربازیه‌وه راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا بارودۆخی وڵات له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
محه‌مه‌د فكی سلێمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری راگوزه‌ری سودان و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌شدارن له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی، لێپێچینه‌وه‌ش له سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی كوده‌تایان ده‌ستپێكرد.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی دوای شكستپێهێنانی هه‌وڵی كوده‌تاكه، محه‌مه‌د فكی سلێمان وتی، "له‌ئێستادا بارودۆخی خه‌رتومی پایته‌خت ئاساییه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه".
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سودان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، گروپێكی كوده‌تاچی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌یان داوه و داوای له ڕایگشتی كرد له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه و ڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردو، هێزه چه‌كداره‌كانی سودان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و زانیاریانه‌یان ره‌تكرده‌وه كه هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی هه‌بێت و رایانگه‌یاند، هیچ هه‌وڵێكی له‌و جۆره له‌ئارادا نیه.
ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕو، "هه‌ندێك له میدیاكان هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراویان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كان چاودێری هه‌وڵی كوده‌تایان كردوه و ئاماژه‌یان به تێوه‌گلانی هه‌ندێك له به‌رپرس وفه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی كردوه كه له ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا هه‌وڵی كوده‌تا بده‌ن".