وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات

سیاسی
  • 21-09-2021, 08:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى كرد،كه‌له‌باره‌گاى نێرده‌ى هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تى كوه‌یت له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك له‌په‌راوێزى به‌شداریكردنى له‌كاره‌كانى  خوولى 76هه‌مینى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازكرا".
    وتیشى"به‌شداریكردنه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر دواپێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى عه‌ره‌بى وپته‌وكردنى میكانزمى كارى هاوبه‌ش وهاوئاهه‌نگى هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بى به‌رامبه‌ر دۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كانى ناوچه‌كه‌ ،وله‌سه‌روویانه‌وه‌ دۆزى فه‌ڵه‌ستین".