ئه‌سه‌دى ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌فسه‌رانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌رده‌كات

ئەمنی
  • 21-09-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕاسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ركرد به‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا تیرۆرستانى داعش هه‌وڵى قۆرخكردنى ناوچه‌ ناهه‌مواره‌كان ده‌ده‌ن بۆ كاریگه‌ریكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى.
    ئه‌سه‌دى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دواى كۆتایی هاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌م بۆ پارێزگاكه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌شته‌ مه‌یدانییه‌كانمان له‌پارێزگاكان وتیایدا سه‌رپه‌رشتى پلانى ئه‌منى ده‌زگاكه‌مان كرد كه‌تایبه‌ته‌ به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان"،ئاماژه‌یشیدا به‌"گرنگى ڕاوه‌ستان به‌یه‌ك مه‌ودا له‌هه‌موو پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردن،وڕاسپارده‌یشیدا به‌ڕێگریكردن له‌ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى سیاسى وهه‌ڵبژاردن بكه‌ن،چونكه‌ ئه‌فسه‌رانى ئه‌منى ده‌بێت ته‌نها بۆ عێراق كاربكه‌ن دوور له‌هه‌ر ناو وناونیشانێك".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ پێویستى"چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ودابه‌زین بۆ شه‌قام بۆ گه‌ڕان وبه‌دواداچوونى زانیارى پێشوه‌خته‌،كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌دووژمن هه‌وڵى قۆرخكردنى ده‌دات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیرۆرستانى داعش هه‌وڵى قۆرخكردنى ناوچه‌ ناهه‌مواره‌كان ده‌ده‌ن بۆ كاریگه‌ریكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى،به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ورده‌،ودوایین هه‌نگاومان داناوه‌ بۆ ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كى ئه‌منى،به‌دوو هێنده‌یی ئه‌ركى خۆمان بكه‌ین،وبه‌ئاستێكى به‌رزه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى خۆمان وه‌ربگرین"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئاسانه‌ بگه‌یت به‌لوتكه‌،به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ پارێزگارى له‌مانه‌وه‌ بكه‌یت،وده‌بێت پارێزگارى له‌ئاستى باش بكه‌یت وبیر له‌باشترین بكه‌یت".