سه‌حاف هه‌ڵبژاردنى عێراق وه‌ك جێگرى سه‌رۆك كۆنگره‌ى گشتى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم ڕاگه‌یاند

سیاسی
  • 20-09-2021, 22:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،هه‌ڵبژاردنى عێراق وه‌ك جێگرى سه‌رۆك كۆنگره‌ى گشتى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌خولى(65)دا ڕاگه‌یاند.
    سه‌حاف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق وه‌ك  جێگرى سه‌رۆك كۆنگره‌ى گشتى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌خولى(65)دا ده‌ستنیشانكرا،كه‌كاره‌كانى له‌ناوه‌ندى ڤییه‌ناى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستپێكرد به‌ئاماده‌بوونى كردارى وڤیدیۆ كۆنفراس ،وبه‌به‌شدارى نێوده‌وڵه‌تى ئاست باڵا".
    وتیشى"ئه‌م شایسته‌یه‌ له‌ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم له‌چواچێوه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى گونجاوى خۆى دێت له‌كۆنگره‌ى وگۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".