وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌:شاندێكى ئوردنى سه‌ردانى عێراق ده‌كات بۆ به‌دواداچوونى ده‌رهاوێشته‌كانى لوتكه‌ى سێقۆڵى

سیاسی
  • 20-09-2021, 20:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌ندازیار نازه‌نین محه‌مه‌د وه‌سو وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانى گشتى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌سه‌ردانى شاندى وه‌زارى ئوردنى بۆ عێراق بۆ به‌دواداچوونى ده‌رهاوێشته‌كانى لوتكه‌ى سێقۆڵى.
    ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌سو له‌فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا،پێشوازیكرد له‌ئه‌ندازیار یه‌حیا كه‌سبى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گشتى ونیشته‌جێكردنى ئوردنى وشاندى یاوه‌رى".
    وه‌سو به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ردانى شاندى ئوردنى بۆ به‌دواداچوونى ده‌رهاوێشته‌كانى لوتكه‌ى سێقۆڵى(عێراق وئوردن ومیسر)ه‌ كه‌له‌به‌غدا سازكرا،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى تایبه‌تن به‌هه‌ردوو سێكته‌رى نیشته‌جێكردن وبنیاتنان".