حكومه‌تی لوبنان متمانه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌رگرت

سیاسی
  • 20-09-2021, 21:09
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    نه‌بیه‌ به‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان رایگه‌یاند، حكومه‌تی نوێی وڵات به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جیب میقاتی به‌ ده‌نگی 85 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا. 
    ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ كۆشكی ئۆنیسكۆ له‌ به‌یروت، گفتوگۆی له‌باره‌ی كارنامه‌ی وزاری حكومه‌تی راگوزه‌ری وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جیب میقاتی كرد و به‌ده‌نگی 85 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی پێ به‌خشی و 15 په‌رله‌مانتاریش به‌نه‌خێر ده‌نگیاندا. 
    نه‌بیه‌ به‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی راگوزه‌ردا، هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان له‌ 29ی (ئایار/6)ی 2022 له‌ لوبنان ئه‌نجامده‌درێت، حكومه‌تی راگوزه‌ریش كارده‌كات بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و هاوڵاتیان نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژێرن".
    له‌كارنامه‌ وه‌زارییه‌كه‌یدا، حكومه‌تی لوبنان به‌ڵێنیدا كه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گفتوگۆ بكات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و كاری له‌پێشینه‌شی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بخاته‌ پێش هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌وه‌. 
    حكومه‌تی نوێی لوبنان جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن قه‌رزه‌كان كردده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی قه‌رزی گشتی رێكده‌كه‌ون"