به‌دواداچوون-اه‌ع
لە یەکێک لە زانکۆکانی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، خوێندکارێک تەقەی بەسەر خەڵکدا کرد و بە وتەی لێکۆڵەرانیش، 8 (هەشت) کەس کوژراون، ئەمەش دوەم روداوی تەقەکردنە لە ماوەی ئەمساڵدا له‌و وڵاته روبدات.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ڕووسیا ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ خوێندكارێك لە زانکۆی پێرم ستەیتی پێرمكرای به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی كردوه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ش، 8 (هه‌شت) كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون، له‌كاتێكدا پێشتر لێکۆڵەران رایانگەیاندبو کە 5 (پێنج) کەس کوژراون و 6 (شەش) کەسی دیکەش برینداربون.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتوە، خوێندکارەکان خۆیان و شتومەکەکانیان لە پەنجەره‌ی باڵه‌خانه‌ی زانكۆكه‌وه فڕێدەدەنە خواره‌وه تەنها لە پێناو ئەوەی لەدەست تەقەکەرەکە هەڵبێن و ڕزگاریان ببێت.
هاوکات لە چەند ڤیدیۆیەکی تەلەفزیۆنی فەرمی روسیادا هاتوە، کەسێک بە جلوبه‌رگێكی رەشەوە و کڵاوێکی لەسەرە چەکێکی پێیە و بەناو زانکۆکەدا دەڕوات.
ئەمەش دوەم روداوی تەقەکردنی هاوشێوەیە لەمساڵدا و لە مانگی (ئایار/6)ی 2021 چەکدارێکی 19 ساڵ تەقەی بەسەر قوتابخانە کۆنەکەیدا لە شاری کازانی ناوەندی روسیا کرد کە بوە هۆی کوژرانی 9 (نۆ) کەس.
روداوەکەش بوە هۆی ئەوەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا داوای پێداچونەوە بە یاساکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەکدا بکات، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن لەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاریگەری زۆر خراپ لەسەر گەنجان دروستدەكەن.