به‌غدا-اه‌ع
یه‌كێتى توپى پێى عێراق له‌چوارچێوه‌ى دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد.
هیشام محه‌مه‌د وته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتییه‌كه به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه به‌ئاماده‌بوونى عه‌دنان درجال سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه وهه‌موو ئه‌ندامه‌كانى وژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد".
وتیشى"لهبڕیارهكان به‌كۆى ده‌نگ محه‌مه‌د فه‌رحان وه‌ك ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ده‌ستنیشانكرا،وپێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌ركى لیژنه كارگێرییه‌كان له‌یه‌كێتییه‌كه،وپێكهێنانى فه‌رمانگه‌ى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌كان كه‌پێكهاتووه له‌یونس مه‌حمود سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى وغانم عورهیبى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپى وئهكادیمییهكان،ومحه‌مه‌د ناسڕ سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان،وخهڵهف جه‌لال سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان".
\ئاماژه‌یشیدا"یه‌كێتییه‌كه به‌رده‌وامه لهسازكردنى كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رێكخستنى،وهه‌موو بڕیاره‌كانى ئه‌مرۆ دواى شیكردنه‌وه‌یه‌كى قوڵ هات به‌ئامانجى به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كان له‌هه‌موو لایه‌كى كارگێڕى وڕێكخستنى وهونه‌رى،بۆ ئه‌وه‌ى گونجاویش بێت له‌گه‌ڵ گرنگى ومێژووى یه‌كێتى توپى پێى عێراق".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات