په‌یماننامه‌ى ڕه‌فتارى هه‌ڵبژاردن له‌میسان واژۆكرا

ناوخۆ
  • 20-09-2021, 18:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى میسان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كۆنگره‌ى واژۆكردنى په‌یماننامه‌ى ڕه‌فتارى هه‌ڵبژاردن بۆ پارت وهاوپه‌یمانى سیاسى وپاڵێوراوانى سه‌ربه‌خۆ ،به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى نوسێنگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ڕێكخست.
    محه‌مه‌د هلێجى فه‌رحان به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى هه‌ڵبژاردنى میسان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"په‌یماننامه‌ى ڕه‌فتارى هه‌ڵبژاردن بریتییه‌ له‌ڕێككه‌وتنێكى سیاسى وره‌وشتى له‌باره‌ى ئه‌و بنه‌مایه‌ كه‌ده‌بێت له‌لایه‌ن پارته‌ عێراقى ولایه‌نگرانیان له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكرێت به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تى وبێگه‌ردى ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌یه‌كى دروست له‌10ى تشرینى 2021".
    وتیشى"ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى په‌یماننامه‌ى ڕه‌فتارى هه‌ڵبژاردن وتار ووتنه‌وه‌ى بابه‌ت له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌خۆگرت له‌گه‌ڵ وتارى نوێنه‌رى هۆبه‌ى پاڵێوراوان ونوێنه‌رى پارته‌ سیاسییه‌كان وهه‌روه‌ها وتارى نوێنه‌رى هۆبه‌ى په‌یوه‌ندى جه‌ماوه‌رى".