به‌غدا-اه‌ع
عه‌لا روبێعى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنى سائیرون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه هۆكارى په‌ككه‌وتنى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنه،ئاماژه‌یشیدا بهبانگهێشتنامهى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ سازكردنى دانیشتنه‌كان وتۆماركردنى په‌رله‌مانتاره ئاماده‌نه‌بووه‌كان.
ڕوبێعى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سازنهكردنى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،به‌هۆى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م پهكخستنه بۆته گرفتێك له‌ئه‌ركى چاودێریكردنى حكومه‌ت وپشتگوێخستنى یاساكان كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى بۆ كراوه كهیاساى گرنگن وئه‌رك وكۆبوونه‌وه ومیواندارى زۆرى بۆ كراوه بۆ پێگه‌یشتنى".
ڕوبێعى ئاماژه‌یشیدا"په‌رله‌مانتارانى ئاماده‌نه‌بوو هۆكارى سازنهكردنى دانیشتنهكانن نه‌ك ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌نگاوه‌كانى باشه وداواى سازكردنى دانیشتنه‌كانى كرد به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ئاماده نه‌بوون بۆ سازكردنى".
روبێعى ڕایشیگه‌یاند"زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران گوێ ناده‌ن به‌بڕینى به‌شێك له مووچه‌كانیان یان ته‌واوى مووچه‌كانیان چونكه پاره‌ى زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى ئه‌مڕۆ كه‌بڕیاربوو سازبكرێت بۆ كاتێكى نادیار دواخست.