دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌میسان ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 20-09-2021, 15:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى میسان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بازگه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ باشوورى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌سه‌ر دوو مادده‌ى كریستاڵ وحه‌شیشى ده‌ستگیركراوه‌كان ".
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمه‌كانى به‌شى پۆلیسى بازگه‌ وڕێگا ده‌ره‌كییه‌كان به‌به‌شدارى تیمه‌كانى به‌شى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان وكارتێكه‌رییه‌ هزرییه‌كان،توانیان دوو بازرگانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌بازگه‌ى قه‌ڵاى ساڵحى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان به‌سڕه‌ ومیسان ده‌ستگیربكه‌ن".
    وتیشى"هێزه‌كه‌ رێژه‌یه‌ك مادده‌ى كریستاَڵى هۆشبه‌ر كه‌به‌4 كێلوگرام مه‌زنده‌ ده‌كرێت،له‌پاڵ مادده‌ى حه‌شیش به‌ڕێژه‌ى 4 كێلوگرام له‌گه‌ڵ كیسه‌ى حه‌پ كه‌8هه‌زار ده‌نكه‌ حه‌پى هۆشبه‌رى تیابوو وكه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ونارنجۆكى ده‌ستى له‌ده‌ستى ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"تاوانباران وكه‌ره‌سته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی پێویست".