ڕاسپارده‌یه‌كى به‌په‌له‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنى ناوى وانه‌بێژان وكارمه‌ندانى كارگێڕى 2020 له‌به‌غدا

ناوخۆ
  • 20-09-2021, 15:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پارێزگاى به‌غدا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،داواى له‌فه‌رمانگه‌كانى په‌روه‌رده‌ كرد ناوى وانه‌بێژان وكارمه‌ندانى كارگێڕى 2020 له‌به‌غداى پایته‌خت ڕه‌وانه‌ بكه‌ن.
    ئه‌ركان به‌یاتى یاریده‌ده‌رى پارێزگار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پارێزگاكه‌ داوا له‌فه‌رمانگه‌كانى په‌روه‌رده‌ ده‌كات هه‌موو ناو وداتاكانى تایبه‌ت به‌وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر وكارمه‌ندانى كارگێڕى وپیشه‌وه‌ران كه‌له‌ساڵى 2020 فه‌رمانى كارگێرییان بۆ ده‌رنه‌كراوه‌ ده‌ستبه‌جێ وبه‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن".