به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاى بابل،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بریاریدا له‌سبه‌ینێوه كاتى ده‌وامى فهرمانگهكانى كه‌مبكرێنه‌وه.
حه‌سه‌ن سریاوى پارێزگارى بابل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى شهقامهكانى پارێزگاكه له‌ئه‌نجامى هاتنى زیاره‌تكارانى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)وبهمهبهستى پاراستنى هاوئاهه‌نگى كارى فه‌رمانگه حكومییه‌كان بڕیارماندا به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێمان به‌خشراوه كاتى كاركردنى فه‌رمانگه‌كان له‌كاتژمێر نۆى به‌یانى تاوه‌كو كاتژمێر دووى نێوه‌ڕۆ بێت".
وتیشى"بڕیاره‌كه له‌سبه‌ینێوه به‌روارى 21ى ئه‌یلول ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".