به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،داواى له‌ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى كرد فۆرمى دامه‌زراندن بۆ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى باڵا ویهكهمهكان ڕابگه‌یه‌نێت
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌م،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ئه‌یلولى 2021،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى باڵا،به‌ئاماده‌بوونى جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى،وپه‌رله‌مانتار جه‌واد ساعدى ومحه‌مه‌د یوسف ڕاوێژكارى یاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه،وسهعهد فه‌یاز به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى پێشكه‌وتنى نوێنه‌رایه‌تى".
كه‌عبى،به‌فه‌رمى داواى له‌سه‌رۆكایه‌تى وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى كرد،"فۆرمى دامه‌زراندنى په‌یوه‌ست بهههڵگرانى بڕوانامه‌ى باڵا ویهكهمى زانكۆ وكۆلێژهكان ڕابگه‌یه‌نێت،تاوه‌كو سوودمه‌ندان پێداویستی ڕێوشوێنه‌كانى دامه‌زراندن ومامهڵكردن له‌گه‌ڵ داتاكانى به‌پێى پسپۆڕێتى وبڕوانامه ته‌واو بكه‌ن".
جێگرى یه‌كه‌م،داوایشى له‌وه‌زاره‌تى دارایی كرد په‌له بكات له‌جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى بوودجه وكاراكردنهوهى ژماره‌یه‌ك نووسراوى پێشووى كه‌په‌یوه‌ستن به‌ته‌رخانكردنى گوژمه‌ى پێویست بۆ دامه‌زراندنى هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى باڵا ویهكهمهكان،به‌وپێیه‌ى ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت،وپه‌سه‌ندكردنى پله‌ى دامه‌زراندنه‌كان كه‌له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ودامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاتووه بۆ دامه‌زراندنیان".
جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى ڕاگه‌یاندنى پرۆژه‌یه‌كى حكومى ڕاسته‌قینه وكارا بۆ چاودێریكردنى چینه‌كانى ئهكادیمیناسان وخاوه‌ن بڕوانامه وتوانا وشارهزاییهكان ودهستهبهركردنى هه‌موو پێوه‌ره‌كان بۆ سه‌رخستنى"،وتیشى"خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان سامانى وڵاتن،وئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى سوود له‌توانا وبیرى رووناكییان وه‌ده‌گرێت بهنهتهوهیهكى سه‌ركه‌وتوو وپێشكه‌وتوو داده‌نرێت".