وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌به‌دواداچوونى دۆخى خوێندكارێكى عێراقى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ڕووسیا تووشى ته‌قه‌كردن بۆته‌وه‌

سیاسی
  • 20-09-2021, 17:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند به‌دواداچوونى دۆخى خوێندكارێكى عێراقى ده‌كات كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ڕووسیا تووشى ته‌قه‌كردن بۆته‌وه‌.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ڕێگاى باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى عێراق له‌مۆسكۆ به‌دواداچوونى دۆخى خوێندكارێكى عێراقى ده‌كات كه‌له‌زانكۆى پێرم له‌مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا تووشى ته‌قه‌كردن بوو،له‌ڕووداوێك كه‌به‌تیرۆر ناوبرا".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگى ده‌كات بۆ دڵنیابوونى له‌پێشهاته‌كانى دۆخى ته‌ندروستى خوێندكاره‌ عێراقییه‌كه‌،له‌پاڵ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر زانیارى ورد له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌".