لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی خوێندنگاكان بڕیاریدا له‌و پارێزگایانه‌ بكشێندرێنه‌وه‌ كه‌ زه‌وی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه‌

سیاسی
  • 20-09-2021, 16:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی خوێندنگاكان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڕیاریدا له‌و پارێزگایانه‌ بكشێندرێنه‌وه‌ كه‌ زه‌وی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه‌.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمی سه‌رۆكایه‌تی دوه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دروستكردنی خوێندنگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ په‌روه‌رده‌ و پرۆسه‌ی خوێندن، سه‌ره‌تا به‌دابینكردنی بینای خوێندنگه‌ی شایسته‌ له‌پێناو ره‌چاوكردنی پێوه‌ری دانیشتوان ده‌بێت،  به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا قوتابخانه‌یان تێدا نیه‌".
    سه‌رۆك وه‌زیران"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست، كه‌ ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردن و به‌دواداچونی پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌ بكات، هه‌روه‌ها چاودێریی پێشكه‌وتنی ته‌واوبونی ئاماده‌كاریه‌كانیش له‌ پارێزگاكان بكات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری شێوازی باش و گونجاو بۆ بینای قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كان و هه‌روه‌ها ئاسانكاریی كاری لیژنه‌كه‌ له‌ڕوی دابینكردنی زه‌وی و زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و سنوره‌ ئیداری و ڕۆتینانه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌كاندا وه‌ستاون"،
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ سه‌ره‌تادا بڕیاردرا پرۆژه‌ی دروستكردنی خوێندنگاكان له‌و پارێزگایانه‌ بكشێندرێنه‌وه‌ كه‌ زه‌وی پێویستیان بۆ دابین نه‌كراوه‌، ئه‌وله‌ویاتیش بدرێت به‌و پارێزگایانه‌ی پلان و ئاماده‌كاری پێویستیان بۆ دروستكردنی بیناكان كردوه‌.