بهغدا-اهع
وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ،ئەمڕۆ یەکشەممە ،دەستپێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکانی ناسریە و غەراف ڕاگەیاند و گوتی حکومەتی پشتگیری تەواوی پڕۆژەکانی نەوتی کردووە.
عەبدولجەبار لە وتارێکیدا لە مەراسیمی دەستپێکردنی پرۆژەکەدا لە پارێزگای زیقار بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) وتی:"دوای چاوەڕوانی زیاتر لە سێ ساڵ کاری بەردەوام بۆ غازی باشور، پرۆژەی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکانی ناسریە و غەراف دەستیپێکرد"،جەختیکردەوە ئەمە"هەنگاوێکی گرنگی ئابووریە"
وتیشی:"پرۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز هاوکار دەبن لەگەشەپێدان و دروستکردنی کار، کە بەشێکن لەپڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و وەبەرهێنانی هێزەکانی عێراق و هەروەها فرەیی سەرچاوەکانی داهات بۆ بودجەی گشتی".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات