ئەسەدی لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەکانی نەینەوا کۆدەبێتەوە لەبارەی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان

ئەمنی
  • 19-09-2021, 11:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ،ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە پارێزگای نەینەوا و لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە کۆبووەوە لە بارەی ئەمنیەت و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان.
    لە راگەیەندراوێکی دەزگاکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند :"ئەسەدی گەیشتە پارێزگای نەینەوا بۆ تەواوکردنی گەشتە مەیدانییەکانی بۆ بینین و سەرپەرشتیکردنی پلانی دەزگاکە بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان، هەروەها باس لە بارودۆخی ئەمنی کرا لەگەڵ حکومەتی خۆجێی و دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگاکە".
    ئاماژەی بەوەکرد"ئەسەدی لە کاتی هاتنیدا لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ دەستنیشانکردنی پلانی ئەمنی و هەواڵگری و هاوئاهەنگکردنی هەوڵەکان بۆ راوەدۆنانی پاشماوەکانی چەتەکانی تیرۆریستی داعش".