بهغدا-اهع
وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل ،ئەمڕۆ یەکشەممە ،جەختیکردەوە وەبەرهێنانی غاز لەکێڵگەکانی ناسریە و غەراف بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانیە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند"وەزیری نەوت ئامادەیی دەستپێکردنی پرۆژەی وەبەرهێنانی گازی یاوەری بوو لە کێڵگەکانی ناسریە و غەراف لە نێوان کۆمپانیاکانی غازی باشوور و بەیکەر هیوز بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بە ئامادەبوونی لۆرێنزۆ سیمۆنێلی، سەرۆک و بەڕێوەبەری بیکەر هیوز، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت و خاوەن پشکەکان و کۆمپانیای وەبەرهێنان
وەزیری نەوت لە راگەیەندراوێکدا وتی:"پرۆژەی وەبەرهێنانی گازی یاوەری لە کێڵگەکانی ناسریە و غەراف بەشێکە لە پلانەکانی وەزارەت بۆ وەبەرهێنانی گازی یاوەری هەموو کێڵگە نەوتییەکانی سەرانسەری عێراق، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە وەبەرهێنانی هەموو بڕە سووتاوەکان، بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی غازی نەتەوەیی".
ئاماژەی بەوەکرد" پرۆژەی وەبەرهێنانی گازی یاوەری بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی نەتەوەیی و پاراستنی ژینگەیەکی پاک و ئارام، بە هەمان شێوە لەگەڵ پابەندبوونمان بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەو بارەیەوە".
وتیشی:"حکومەت و وەزارەت هەنگاوی گرنگیان لەم پێناوەدا ناوە بەئەنجامدانی ژمارەیەک ڕێککەوتن و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدیهێنانی پلان بۆ ڕاگرتنی سوتانی گاز لە ساڵانی داهاتوودا و کارکردن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی پاک بۆ پشتگیریکردن لەکەرتی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارگەکانی پترۆکیمیایی و سەرجەم پیشەسازییەکانی پەیوەندیدار بە غاز".
لای خۆیەوە لورێنسۆ سیمۆنێلی، بەڕێوبەری کۆمپانیای بیگەر هیوز وتی:"ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشی کردن لەگەڵ وەزارەتی نەوت و غازی باشوور بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی گازی پەیوەندیدار لە کێڵگە گرنگەکانی پارێزگای زیقار و بەرەو پێشەوەبردنی گواستنەوە بۆ وزەی پاک".
رونیکردەوە"وەرگرتنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لەلایەن بیکەر هیوزەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەیشتن بە وەبەرهێنانێکی 200 پێ سێجایی (1 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا) و ئەو پڕۆژەیە نوێنەرایەتی بەهای پیشەسازی و ئابووری و ژینگەیی بۆ عێراق دەکات".
بریکاری دەرهێنانی نەوت کەریم حەتتاب بەپێی راگەیەندراوەکر باسی لەوەکرد""بیگەر هیوز سەرەتای ئەمساڵ دەستی کرد بە ئامادەکردنی دیزاین و دروستکردن و دروستکردنی پرۆژەی هاوکاری وەبەرهێنانی گاز لە کێڵگەکانی ناسریە و غەراف لە پارێزگای زیقار، کە بە بڕێکی زۆر لە غاز و هەروەها گەڕانەوەی ئابووری پارێزگاکە، بە دابینکردنی هەلی کار بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکانی گرێبەستی ناوخۆیی، بەشداری لە بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەتەوەیی دەکات".