به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی پلاندانان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەن ڕێژەی دانیشتووانی عێراق تا ساڵی 2030 بگات 50 ملیۆن كەس.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند، بەپێی پێشبینیه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له ساڵی 2030-دا ده‌گاته په‌نجا ملیۆن كه‌س و ساڵانه 850 هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س زیاد ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانەش ده‌كاته 2.6-ی كۆی گشتی دانیشتوان.
هنداوی باسی لەوەشكرد، وەزارەتەكەیان پێشبینی دەكات له ساڵی 2050-دا ژماره‌ی دانیشتوان بگاته هه‌شتا ملیۆن كه‌س.
بەرپرسەكەی وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕوونیشیكردەوە، پێشتر وه‌زاره‌تەكەیان پلانێكی له چێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی درێژخایه‌نی دانیشتواندا داڕشتووه و كار بۆ جێبەجێكردنی دەكات.