به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه سازش له‌سه‌ر مافه ئاوییه‌كانى عێراق ناكه‌ین.
ئه‌عڕه‌جى له‌وتارێكدا له‌میان كۆنگره‌ى ئاسایشى ئاو كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌جددى كار بۆ داهاته ئاوییه‌كانى عێراق ده‌كات،چونكه به‌شێكه له‌هه‌موو كاروباره‌كانى ژیان".
وتیشى"سازش له‌سه‌ر مافى گه‌ل ناكه‌ین،وداواكردنى مافه‌كان ده‌بێت كلتوورێك بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بێت كلتوورێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت بۆ په‌رۆشى له‌سه‌ر ئاو،وده‌بێت كاریش بكرێت بۆ به‌كه‌م به‌كارهێنانى ئاو".
جه‌ختیشیكرده‌وه"ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی پشتیوانى ئه‌ركى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كات وده‌بێت به‌رگرى لهشایستهى نیشتمانى بكرێت".