به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند تیرۆرستێك له‌باكوورى به‌غدا ده‌ستگیركرا.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌چوار چێوه‌ى جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنێكى پێشوه‌خته‌ى جۆرى به‌پێى زانیارى وردى هۆبه‌ى سه‌رچاوه‌كان وبه‌پشت به‌ستن به‌شانه‌ى هه‌واڵگیرى ودژه تیرۆرى سه‌ر بهبهڕێوبهرایهتى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى كهجهختیكردهوه له‌سه‌ر بوونى تیرۆرستى به‌ناو ئه‌بو خه‌دیجه كه‌یه‌كێكه لهتیرۆرستانى داعش له‌گوندى خه‌مسه سه‌ر به‌شاره‌دێى موشاهدهى باكوورى به‌غدا".
وتیشى"تیمه‌كانى هۆبه‌ى سه‌رچاوه‌كان وتیمهكانى شانه‌ى هه‌واڵگیرى به‌ره‌و ئامانجه‌كه به‌ڕێكه‌وتن،وتوانیان تیرۆرستى ناوبراو دهستگیكربكهن كه‌له‌چه‌ندین شوێن ناوى هێنراوه وله‌سه‌ر چه‌ندین دۆسییه‌ى تیرۆرستى به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر داواكراوبووه".