بهغدا-اهع
مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو،ئهمڕۆ شهممه، دووپاتیكردهوه، لە رێگای کارا کردنی لێک تێگەیشتنیان لەگەڵ تورکیا، عێراق بەتەواوی پشکی ئاوی خۆی وەردەگرێت.
حەمدانی لە وتارێكیدا له (کۆنگرەی ئاسایشی ئاو گرنگترین فاكتهرى ئاسایشى نهتهوهییه)كهپهیامنێرى ئاژانسی ھەواڵی عێراقى(اهع)ئامادهى بوو رایگەیاندووە، توانیویانە یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن لەگەڵ تورکیا کارا بکەنەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ واژوو کراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا ھەموار کراوەتەوە،ولە رێگای کارا کردنی لێک تێگەیشتنەکە، عێراق بەتەواوی پشکی ئاوی خۆی وەردەگرێت".
راشیگهیاندووه: "لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ ھەماھەنگیی لە پرسی ئاودا لەگەڵ تورکیا پێکھێنراوە کە بارەگای لیژنەکە لە عێراقە".
حەمدانی ئاماژەی بەوەیش داوە، ئەو ئاوەی کە لە ئێرانەوە دێت، ئەگەر رێژەکەی ١٥ لە سەدا بێت، ئەوا کاریگەریی لەسەر پارێزگای دیالە دەبێت، چونکە پارێزگاکە بە تەواوهتی پشت بە ئاوی ئێران دەبەستێت".
وتیشى"قەیرانی ئاو، تەنھا قەیرانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو نییە، بەڵکو قەیرانی وڵاتە و ئومێد دەیکەین ھەمووان ھەوڵی زیاتر بدەن بە ئامانجی چارەسەر کردنی".
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق باسی لەوەش کردووە کە مامەڵە کردن لەگەڵ دۆسیەی ئاو زۆر ھەستیارە و رایگهیاندووه:"بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت، پلانێکی ستراتیجیمان تایبەت بە ئاو تا ساڵی ٢٠٣٥ داناوە، بەڵام جێبەجێ کردنی پلانەکە پێویستی بە بودجەیەکی زۆرە".