سەدر پەیامێک ئاڕاستەی کارمەندانى تەندروستى ده‌كات

سیاسی
  • 17-09-2021, 22:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر،پەیامێکى ئاراستەى کارمەندانى تەندروستى  کرد و ستایشى بەخششەکانى کردن.
    سەدر لەتویتێکدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،رایگەیاند ، "په‌یامه‌كه‌م ئاڕاسته‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌عێراقى خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌م ،ئەوان ژیانی خۆیان لەپێناو گەل و نیشتیماندا خستە مەترسییەوە، مردن خۆشەویستی ئەوان لە دڵی گەل و نیشتیماندا کەم ناکاتەوە".
    وتیشى، "کادرانی تەندرووستی نموونەی قوربانیدان و شکۆ و وەفان".
    لەبەشێکی دیکەى پەیامەکەشیدا،سەدر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "خوای گەورە لەسەر عێراق و خەڵکەکەی بەباشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە"