به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووى په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،وتیایدا خشته‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مانى بڵاوكرده‌وه كه‌بڕیاره ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو سازبكرێت،ولهشهش بڕگه پێكهاتووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه له خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی دوشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكاری ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت، پاشانیش له‌خاڵی دوه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیاری پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌رى مافپه‌روه‌ر ده‌درێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، له‌خاڵی سێیه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پابه‌ندبونی كۆماری عێراق به پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005ی په‌یوه‌ست به پرۆتۆكۆلی مانگی ده‌ستكردى ساڵى 1988 ده‌درێت، له‌خاڵی چواره‌میشدا هاتوه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیاری هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بیانی ژماره(76)ى ساڵى 2017 ده‌درێت،له‌خاڵی پێنجه‌می خشته‌ی كاره‌كه‌دا، ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عێراقی ده‌درێت له‌پاڵ بڕگه‌ى گفتوگۆى ئاسایی".
پێشووتریش ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند،ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو دانیشتنه ئاساییه‌كانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"په‌رله‌مان ڕۆژى دووشه‌ممه به‌روارى20/9/2021 كاتژمێر یه‌كى نێوه‌ڕۆ ده‌ست به‌دانیشتنه ئاساییه‌كانى ده‌كات".