ته‌ندروستى دیاله‌ كارتى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 17-09-2021, 21:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دیاله‌،ئه‌مرٍۆ هه‌ینى،ده‌ركردنى كارتى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانگه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌19/ 9/ 2021 واده‌ى ده‌ركردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڤاكسینه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق".
    وتیشى"ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌یانه‌وێت كارتى نێوده‌وڵه‌تى ڤاكسین وه‌ربگرن،ده‌توانن سه‌ردانى به‌شى ته‌ندروستى گشتى/هۆبه‌ى سه‌ردانیكه‌رى ته‌ندروستى بكه‌ن،وكارتى ڤاكسین،وپاسپۆرت له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"برٍه‌ پاره‌ى ده‌ركردنى كارته‌كه‌ 30هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك".