به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بوونى گۆڕانكارى له‌ناوچه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى سوپا وپێشمه‌رگه ڕه‌تكرده‌وه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وكارى هاوبه‌ش وبهبهدواداچوونى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى چالاكى هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان،ناوه‌نده‌كانى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش هه‌ستاوه به‌جێبه‌جێكردنى چالاكى هاوبه‌ش له‌ناوچه چۆڵه‌كان له‌بوونى كه‌رته ئه‌منییه‌كانى فیدڕاڵى كه‌ده‌كه‌وێته نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه بۆ ڕێگریكردن له‌جووڵه‌ى تیرۆرستان وگواستنه‌وه‌یان وقۆرخكردنى بۆشاییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه".
وتیشى"ئه‌م چالاكییانه له‌چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى وكارى هاوبه‌شه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى داعش بهلهبهرچاوگرتنى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ جێگیركردنى كه‌رتى هاوبه‌ش سه‌ر حكومه‌تى فیدڕاڵى".
ئاماژه‌یشیدا"هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ناوچه‌كانى بڵاوبوونه‌وه وهێڵى به‌رگرى نێوان سوپاى عێراق وپێشمه‌رگه نییه".