به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه له ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)،هه‌روه‌ها ژماره‌ى هێزه ئه‌منییه به‌شداربووه‌كانى پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراكرد.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پلان وپێداویستى وتواناى زۆرى پێشكه‌ش كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وسه‌ردانى چله،كهوادهكهیان له‌یه‌كه‌وه نزیكن".
وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كى زۆرى هێزه‌كان ئاماده‌كردووه كهبهههزارهها مه‌زنده ده‌كرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وگواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كان وناوهندهكانى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو پارێزگاكان".
ڕایشیگه‌یاند"فه‌رمانده‌ییه‌كه ژماره‌یه‌كى تر هێزه‌كان ئاماده‌كردووه بۆ پاراستنى سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م هێزانه له شوێن وخاڵهكانى خۆیان جێگیر بوونه،به‌به‌شدارى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ده‌سته‌به‌ركردن وپاراستنى سه‌ردانیكه‌ران وڕێگاكانیان ،وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى له‌بوارى ته‌ندروستى".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه ووه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌شدارن له‌بوارى گواستنه‌وه وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌ردانیكه‌ر ،له‌پاڵ دابینكردنى فرۆكه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانى سوپا بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوى سه‌ردانیكه‌ران بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد