به‌غدا-اه‌ع
مونیف شممه‌رى ڕاوێژكارى یاسایی سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه عێراق ڕه‌نگه هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و سازكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى دوولایه‌نى له‌گه‌ڵ وڵاتانى په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌وه‌ى سامانه‌كانى.
شممه‌رى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى هێنانه‌وه‌ى سامانى عێراق پێش ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرا،به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت له‌م خوله‌ى ئێستا په‌سه‌ند نه‌كرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌نێویشیاندا سه‌رقاڵبوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن،له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى نوێنه‌رایه‌تى وئه‌نجامنه‌دانى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه"،وتیشى"پێشبینى ده‌كرێت په‌رله‌مانى داهاتوو كه‌له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دروست ده‌كرێت پێشینه بداته په‌سه‌ندكردنى یاساكه چونكه گرنگ وستراتیژییه وسامانه به‌تاڵانبراوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌گه‌رێنێته‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"سازكردنى كۆنگره‌ى هێنانه‌وه‌ى سامانه‌كان له‌به‌غدا خاڵێكى ئه‌رێنییه بۆ دیبلۆماسییه‌تى عێراق"،ئاشكرایشیكرد"خواستێكى حكومه‌ت ونێوده‌وڵه‌تى وهاریكارى هه‌یه له‌دۆسییه‌ى هێنانه‌وه‌ى سامانه‌كان،وڕه‌نگه هه‌نگاو بنرێت به‌ره‌و سازكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى دوولایه‌نى له‌گه‌ڵ وڵاتانى په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستى هێنانه‌وه‌ى سامانه‌كانى".
پێشووتریش كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هێنانه‌وه‌ى سامانه به‌تاڵانبراوه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى گرنگى ڕاگه‌یاند،له‌نێویشیاندا داخوازى دروستكردنى قه‌واره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى،بۆ هاندانى ئه‌و وڵاتانه‌ى سامانى به‌تاڵانبراویان له‌خۆگرتووه تاوه‌كو هاوكار بن ودیاریكردنى وڵاتانى ڕێگریكه‌رى ئه‌م بابه‌ته".