به‌غدا-اه‌ع
باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌به‌یروت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاریكاریكردنى لوبنان به‌ملیۆنێك تۆن سووته‌مه‌نى ده‌كات.
دكتۆر ئه‌حمه‌د جه‌مال ڕاوێژكارى باڵیۆزخانه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستپێكى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران عێراق وپه‌رۆشى حكومه‌تى عێراق،وبه‌دواداچوونى به‌رده‌وامى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق وباڵیۆزخانه‌ى عێراقه له‌لوبنان،بۆ جێبه‌جێكردنى كردارى ئه‌م بڕیاره كه‌باس له‌هاریكارى لوبنان ده‌كات به‌ملیۆنێك تۆن له‌سووته‌مه‌نى قوورس،كه‌ده‌پاڵێورێت بۆ به‌رهه‌مى نه‌وتى ودیزل،بۆ پاڵپشتى كردنى پێداویستى وبه‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با وهه‌موو سێكته‌ره‌كانى ژیان له‌ناوخۆى لوبنان".
وتیشى"كه‌شته‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كه گه‌یشت زیاتر له30هه‌زار تۆن سووته‌مه‌نى دیزلى عه‌مباركردبوو وبه‌یه‌كسانى نێوان دوو كارگه‌ى سه‌ره‌كى له‌لوبنان دابه‌ش ده‌كرێت،وپێمانوایه په‌له‌كردن وبه‌هه‌نگاوى به‌رده‌وام بۆ پرۆسه‌ى به‌جێگه‌یاندنى كاروانى دیكه كه‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌گاته لوبنان ڕۆلى ده‌بێت له‌پته‌وكردنى ته‌زووى كاره‌با"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق پابه‌نده به‌رامبه‌ر گه‌لى لوبنان وهه‌ست به‌ئازاره‌كانیان ده‌كات،بۆیه به‌رده‌وام پێشه‌نگ بووه له‌بواره‌دا،ئه‌م پاڵپشتییه له‌سۆنگه‌ى مرۆییه،وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكى سیاسى تیایدا نییه".
لاى خۆیه‌وه،ئه‌ندازیار تۆنى یه‌عقوب سه‌رۆكى كارگه‌ى دێر عه‌مار دووپاتیكرده‌وه"كه‌شتى یه‌كه‌مى نه‌وتى عێراقى گه‌یشته كارگه‌ى گه‌رمى دێر عه‌مار له‌ته‌رابلسى باكوورى لوبنان،وپرۆسه‌ى به‌تاڵكردنى عه‌مباره‌كه‌ى ده‌ستیپێكرد به‌ئاماده‌بوونى شاندێكى نوێنه‌رایه‌تى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌لوبنان".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه یارمه‌تیده‌ر جێگیربوونى تۆڕه‌كه وبه‌رده‌وامبوونى پێداویستییه‌كان ده‌دات وسوود بۆ هاوڵاتیانیش ده‌بێت،هیوایشى خواست كاروانى دیكه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كارگه‌كه بتوانێت گه‌نجینه‌ى خۆى له‌سووته‌مه‌نى زیاد بكات،چونكه به‌دڵنیاییه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌كارخستنى كارگه‌كه تاوه‌كو گه‌یشتن به‌ته‌واوى تواناى خۆى وزیادكردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با".
وتیشى"هه‌نگاوه‌كه‌ى عێراق گرنگ وئه‌رێنییه ویارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌كارى كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌لوبنان،چونكه كه‌مى سووته‌مه‌نى به‌ربه‌ست بۆ ڕێره‌وى كاره‌كان دروست ده‌كات".