به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه جه‌ختیكرده‌وه له‌خواستى عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاریكارى دوولایه‌نى له‌گه‌ڵ مه‌نامه له‌ئاسته جیاجیاكاندا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌په‌راوێزى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى هاوبه‌شى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى كه‌له‌ڕیاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت چاوى كه‌وت به‌عه‌بدوللـه‌تیف زه‌یانى هاوتا به‌حرێنییه‌كه‌ى".
حسێن جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى پشتیوانیكردنى هه‌نگاوه‌كانى په‌یوه‌ندى دوولایه‌نى له‌ڕێگاى جۆراجۆركردنى فاكته‌ره‌كانى ڕاوێژكارى بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بێت له‌به‌جێگه‌یاندنى خواسته‌كانى به‌غدا ومه‌نامه،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاریكارى دوولایه‌نى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانى ئێستا،وله‌هه‌موو ئاسته‌كانى سیاسى وئابوورى وته‌ندروستى،وگه‌شه‌پێدان بۆ چاكه‌ى هه‌بێت بۆ هه‌ردوو وڵات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه داواى گرنگى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كرد،وكاراكردنه‌وه‌ى یاداشتى لێكتێگه‌یشتن له‌ڕاوێژكارییه سیاسییه‌كان"،وتیشى"ئاسایشى نیشتمانى په‌یوه‌ندى به‌ئاسایشى ناوچه‌كه هه‌یه،ولێكه‌وته‌كانى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت،وله‌چوارچێوه‌ى چه‌سپاندنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان،ئاماده‌یی عێراقى پیشاندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تى دیبلۆماسى،ونه‌هێشتنى هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان،
داوایشى كرد هاریكارى دوو لایه‌نى له‌گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رهه‌مدار بێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه له گرنگى دووباره شیكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ى فێركردن،وگه‌شتوگوزار ووه‌به‌رهێنان،ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى هاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق سیاسه‌تى هاوسه‌نگى په‌یڕه‌و ده‌كات له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ،وهه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر دۆسییه‌كانى هه‌رێمى وناوچه‌كه،جه‌ختیشیكرده‌وه حكومه‌ت خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندى ستراتیژى پته‌وى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو له‌سه‌ر بنه‌ماى كاراكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى وجه‌ختكردنه‌وه‌ى پادشاى وڵات بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق دووپاتكرده‌وه،ئاماژه‌یشى به‌بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌قامگیرى ڕه‌وشى ئه‌منى له‌عێراقدا چونكه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
ڕوونیشیكرده‌وه ئاسایشى عێراق ئاسایشى ئێمه‌یه،ویه‌كریزى وگه‌شه‌سه‌ندنى به‌لامانه‌وه گرنگه،وتیشى"زۆر گرنگه عێراقێكى ده‌ستپێِشخه‌ر وگه‌شه‌سه‌ندوو به‌دى بكه‌ین،وبه‌لامانه‌وه گرنگه پردى هاریكارى له‌بواره جیاجیاكان شۆربكه‌ینه‌وه"،ڕایشیگه‌یاند"به‌حرێن پشتیوانى عێراق ده‌كات له‌گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى له‌ناوچه‌كه،وئێمه دڵخۆشین به‌ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى وپیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به‌سه‌رخستنى".