پارێزگارى كه‌ركوك ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى ئه‌منى نێردراو له‌لایه‌ن كازمییه‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌پێشێلكارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 17-09-2021, 14:26
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕێكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌بوونى پلانێكى ئه‌منى تۆكمه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان،وڕاسپارده‌كانى لیژنه‌ى ئه‌منى نێردراو له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمیشه‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌پێشێلكارییه‌كان ئاشكراكرد.
    جبورى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلانێك دانراوه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌"،وتیشى"پلانه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی باره‌گاى پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دانراوه‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌كانى سوپا وپۆلیسى فیدڕاڵى وپۆلیسى خۆجێى ئه‌ركى پاراستنى ناوچه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌میان سێ پشتوێنى ئه‌منى".
    وتیشى"لیژنه‌ى ئه‌منى نێردراو له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى بۆ تاوتوێكردنى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ندێك ناوچه‌ ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى ده‌ركردووه‌"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بریتیین له‌ جێبه‌جێكردنى پلانى كرانه‌وه‌ وپشت به‌ستن به‌ڕۆڵى هۆزه‌كان له‌پشتیوانیكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهاریكاریكردن وپڕچه‌ككردنیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بن له‌ئارامى ناوچه‌كه‌یان وهێزى پاڵپشتیكه‌رى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن له‌پشتیوانیكردنى ئه‌ركى ئارامى وگه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش به‌گشتى".
    ڕایشیگه‌یاند"ئامانجى ئه‌م ڕاسپاردانه‌ مسۆگه‌ركردنى ئاسایش وئارامییه‌ له‌ڕێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى ناهه‌موار كه‌مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ڕۆژانى ڕابردوودا ئۆپراسیۆنى جۆریان ئه‌نجامدا له‌ڕێگاى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وفیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدڕاڵى وتیایدا توانرا 10 تیرۆرست بكووژرێت ومیوانخانه‌كان خاپوور بكرێن".
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى پێشووتر كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سازكرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى دواپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان،وتاوتوێكردنى دانانى میكانزمى كارا بۆ ڕێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك.
    كازمى جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان ودۆزینه‌وه‌ى میكانزمى هه‌ماهه‌نگى كارا نێوان ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌ جیاجیاكان بۆ ڕێگریكردن له‌پێشێلكارییه‌كان،وسه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپارده‌یشیدا به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى ناوه‌ندى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌پێشێلكارییه‌كان وڕێگریكردن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌یان.
    هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌یشى به‌ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى جۆرى پێشوه‌خت،بۆ ڕێگریكردن له‌دووباره‌ پێكهێنانه‌وه‌ى شانه‌ نوستووه‌كان ودووباره‌ بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كان.