به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولعه‌زیز شممه‌رى باڵیۆزى سعودیه له‌عێراق،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دیدگاى ڕیازى له‌باره‌ى هاریكارى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌بواره جیاجیاكان ئاشكراكرد،وهه‌ڵوێستى شانشینى سعودیه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق خسته‌ڕوو،وجهختیشیكردهوه لهیهكڕیزى خاكى عێراق ورێزگرتن لهسهروهرییهكهى.
باڵیۆز شممه‌رى،له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"په‌یوه‌ندییه‌كانى شانشینى سعودیه له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوویی وكۆمه‌ڵایه‌تى وخزمایهتییه،سه‌ربارى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق،ده‌بینین خێڵه عه‌ره‌بییه‌كانى عێراقى برا هۆزى عه‌ره‌بیین له‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بییه‌وه هاتوون وڕهچهڵهكى كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ئێستادا هه‌یه له‌سعودیه".
وتیشى"شانشینى سعودیه پشتیوانى لهعێراقێكى سه‌ربه‌خۆ وسه‌قامگیر وگهشهسهندوو ده‌كات،ولهم چوارچێوه‌یشدا شانشینى سعودیه به‌پێى پێویست پشتیوانى عێراق ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى،وه‌ك ده‌یبینن شانده فه‌رمییه‌كان له‌سعودیه‌وه به‌به‌رده‌وامى سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن له‌چواچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى سعودی-عێراقى،وله‌پێناو به‌رده‌وامبوونى ڕاوێژكارى وهه‌ماهه‌نگى نێوان سه‌ركرده وبه‌رپرسانى هه‌ردوو وڵات وهه‌وڵدان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كار وبهجێگهیاندنى ئامانجى لیژنه بهرههمهێنراوهكهى ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وگه‌لى خۆشه‌ویستى".
ڕایشیگه‌یاند"قبوڵكردنى بانگهێشتنامه‌كه‌ى عێراق له‌لایه‌ن سعودیه وبه‌شداریكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى به‌رده‌وامیدانه به‌م پاڵپشتییه كه‌ئامانجى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى عێراقه له‌ڕووى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى".