به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتدارانى لوبنان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،هه‌ستان بهبهتاڵكردنى یه‌كه‌م كاروانى سووته‌مه‌نى عێراق كهدوێنى گه‌یشته لوبنان له‌چواچێوه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌ردوولا،كه‌باس له‌دابینكردنى پێكهاته‌ى فیۆلى قوورس له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ لوبنان بۆ ماوه‌ى ساڵێك ده‌كات.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاروانى سووته‌مه‌نى كه‌گه‌یشته لوبنان 31 هه‌زار تۆن له‌مادده‌ى(كازۆیل)بووه،ئاماژه‌یشیدا"نێوه‌ى ڕێژه‌كه له‌كارگه‌ى زههرانى به‌تاڵكراوه ونێوهكهى تر له‌كارگه‌ى دێر ئیعمار له‌شارى تهڕابلسى باكوورى لوبنان به‌تاڵكراوه".
ڕایشیگه‌یاند"كاروانى دووه‌م هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌گاته لوبنان له‌چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه كه‌باس له‌ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى هه‌موو مانگێك ده‌كات بۆ گۆڕینى سووته‌مه‌نى تایبه‌ت بهكارگهكانى كاره‌باى لوبنان"،ڕوونیشیكرده‌وه"گرێبه‌ستى دووه‌م له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامده‌درێت".
شایه‌نى باسه عێراق له‌ته‌مموزى ڕابردوو ڕێككه‌وتنێكى واژۆكرد له‌باره‌ى فرۆشتنى ملیۆنێك تۆن له‌پێكهاته‌ى رۆنى غازى قورس به‌نرخى جیهانى بۆ لوبنان به‌مه‌رجێك دانه‌وه‌ى پاره‌كه‌ى به‌كاڵا وخزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.