به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌باره‌ى مۆڵه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له‌لایه‌ن پاڵێوراو وپاسهوانهكانیان ڕوونكردنه‌وه‌یدا.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بابه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له‌لایه‌ن پاڵێوراوان ویاوهرهكانیان په‌یوه‌سته به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه"،ڕایشیگه‌یاند"بهڕێوبهرایهتییهكى په‌یوه‌ندیدار هه‌یه به‌پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ك وبهپێچهوانهى ئه‌م مۆڵه‌ته فه‌رمییه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى پۆلیسه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌یه".
وتیشى"هیچ هێزێكى تایبه‌ت نییه بۆ پاراستنى هه‌موو پاڵێوراوێك به‌ڵام له‌كاتى بوونى گردبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه ده‌پارێزرێت"،دووپاتیشیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا هیچ سكاڵایهتى تایبه‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن یان په‌لاماردانى پاڵێوراوان تۆمار نه‌كراوه".