به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێككه‌وتنێكى ئه‌منى ڕاگه‌یاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى یه‌كه شه‌ڕكه‌ر وتواناكانى ئه‌مریكا له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانى عه‌ین ئه‌سه‌د وهه‌ولێر له‌م مانگه‌دا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لیژنه‌ى ته‌كنیكى سه‌ربازى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى لیوا جۆن برینان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئۆپراسیۆنى خواستى پۆڵاین،له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆى ئه‌منى وته‌كنیكى سازكرا كه له‌دیالۆگى ستراتیژى عێراقى-ئه‌مریكا وپلانى ڕاگواستن به‌ره‌و ئه‌ركى ناجه‌نگى بۆ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق وبه‌پێى ده‌رهاوێشته‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى 22ى ته‌مموزى 2021 ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرا".
وتیشى"هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى یه‌كه شه‌ڕكه‌ر وتواناكانى ئه‌مریكا له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانى عه‌ین ئه‌سه‌د وهه‌ولێر به‌و پێیه‌ى له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى مانگى ئه‌یلول ته‌واو بكرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش كه‌مكرایه‌وه له‌باره‌گایه‌ك به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى فه‌ریق بۆ باره‌گایه‌كى بچووك به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى لیوا به‌مه‌به‌ستى كارگێڕى وپشتیوانى ودابینكردنى پێداویستى وئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگیرى وڕاوێژكارى".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌ردوولا سه‌ر له‌نوێ جه‌ختیانكرده‌وه بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وهێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داواى عێراقه وده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه بپارێزرێت به‌پێى یاسا وپه‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وبه‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سازكردنى دانیشتنى ڕێكخراو بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆى هه‌نگاوه‌كانى دیكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڕاگواستن به‌ره‌و ئه‌ركێكى ناجه‌نگى بۆ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا".