بەغدا – ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2018 ی تایبەت بە رێكخستنی كاری دەروازە ئاوی و ئاسمانییەكان دەركرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردروە، ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند ئەنجومەن رێنمایی رێكخستنی كاری دەروازە ئاوی و ئاسمانیەكانی دەركرد كە پشت بە مادەی 10ی یاسای دەروازە سنوریەكان ژمارە 30 ساڵی 2016 دەبەستێت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو بریارە بەمەبەستی یەكخستنی ئیدارەدانی دەروازە سنوریەكان و زامنكردنی جێبەجێكردنی یاسا و رێنماییەكانی تایبەت بە رێكخستنی كاری فەرمانگە حكومیەكانە.